وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ھەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە قەزای سێمێلی سەربە پارێزگای دھۆک، ھەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بەدەستی تیرۆریستانی داعش بەرز راگیرا.
لە رێوڕەسمەکەدا عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان وتارێکی پێشکەش کرد و ئەمەش بەشێک لە دەقی وتارەکەیەتی:
- بەناوى بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان به‌خێرهاتنى هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌ین بۆ هەشتەمین ساڵیادى جینۆسایدکردنى کوردانى ئێزدی. رۆژى ٣ ئابى ٢٠١٤ ده‌ستى تاوانى تیرۆریستانى داعش گه‌یشته شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى و دوور له هه‌موو به‌هایه‌کى مرۆڤایەتی بە هەزاران دانیشتووانى سڤیلیان جینۆسایدکرد. سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمانى کوردستان بە بڕیارى ژمارە(١١)ى ساڵى ٢٠١٩بڕیاریاندا بە دیارى کردنى ڕۆژى ٣ى ئابى هەموو ساڵێک وەک ڕۆژى جینۆسایدى ئێزیدییەکان، کە تیایدا هاتووە ئەو کوشتار و کۆمەڵکوژییەى دەرهەق بە ئێزدییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لە لایەن رێکخراوى تیرۆرستى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بە(داعش) ئەنجامدرا خەسڵەتى تاوانەکانى جینۆساید و تاوانەکانى دژ بە مرۆڤایەتى لەخۆ دەگرن کە تاوانى نێودەوڵەتین و دەسەڵاتە دەستوورییەکانى کۆمارى عێراقى فیدڕاڵ بەرپرسیارێتى قەرەبووکردنەوە و دابینکردنى ماف و ئیمتیازاتى قوربانیان و ئاوەدانکردنەوەى ناوچەکە لە ئەستۆ دەگرن، ئێمەش لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان ساڵانەى یادى قوربانییانى ئەو جینۆسایدە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.
- کوردانى ئێزدى که پێکهاتەیەکى ڕەسەنى کوردستانن به درێژایى مێژوو چەندین جار رووبه‌ڕووى فه‌رمان و مه‌رگه‌سات بوونه‌ته‌وه، که یه‌کێک له دڕندانه‌ترینیان هێرشی تیرۆرستانی داعش بوو کە له‌م کاره‌ساته‌دا هه‌زاران هاونیشتمانیى ئێزدى بوونه قوربانى و بێ سەروشوێن کران و به هه‌زاران که‌سى تر له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێنران و ئهوانەشی کە ڕزگاریان بوو ئاواره‌ى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوون بە تایبەتی پارێزگای دهۆک.
- خه‌ڵکى خۆراگرى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى سەرەڕای ئاواره بوونیان له‌گه‌ڵ ئازارى له‌ده‌ستدانى که‌سوکار و خێزانه‌کانیان ڕووبه‌ڕووى ژیانێکى سه‌خت و دژوار بوونه‌وه که به‌هۆى گه‌رماى به‌تین و نه‌بوونى پێویستییه‌کانى ژیان و چاره‌سه‌رى پزیشکى به ده‌یان ژن و منداڵیان بە دەم ئازارەوە له چیاى شه‌نگال گیانیان له ده‌ستدا جگە لەوەش داعش هه‌موو رێگایه‌کى نامرۆڤانه‌ى گرته به‌ر بۆ تێکدانى دیمۆگرافیا و شوناسى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینى هه‌زاران ساڵه‌ى ناوچه‌که و وێرانکردنی شوێنەوار و پهرهستگاکانیان و به زۆر گۆڕینى ئایین و باوه‌ڕیان، کوشتنى به کۆمه‌ڵ و ده‌یان تاوانى تر کە ئه‌م تاوانانەش تاوانى جینۆسایدن.
- سەربارى ئەوەى بەپێى پێویست هاوکارى هەرێمى کوردستان نەکرا بەڵام لە ماوەى هەشت ساڵى ڕابردوودا و تا ئێستاش حکومەتى هەرێمى کوردستان درێغى نەکردووە لە خزمەتکردنى ئاوارەکان و دابینکردنى پێداویستییەکان بۆیان. بۆ بە جینۆساید ناساندنى ئەو تاوانانەش کە دەرحەق بە ئێزیدییەکان و پێکهاته‌کانى تر کراوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان له رێگه‌ى لیژنه تایبهتمهندهکانەوە کارى کردووە بۆ کۆکردنه‌وه‌ى داتا و به‌ڵگه‌ى پێویست له‌سه‌ر تاوانه‌کانى داعش و له رێگاى دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى لێکۆلینه‌وه و کۆکردنەوەى بەڵگەکان و چارەسەر کردنیان، خزمه‌تێکى زۆر کراوه به که‌یسه‌که و هه‌زاران دۆسیه تۆمارکراوه، کار کردنیش له‌سەر ئەو پرسە به‌رده‌وامە، لێرەدا جێگای خۆیەتی ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری بەڕێز جەنابى کاک نێچیرڤان بارزانی بکەین کە هەوڵێکى زۆرى داوە بۆ بەدواداچوون و ڕزگارکردن و هێنانەوەى منداڵ و ئافرەتە ئێزیدییەکان و بە جینۆساید ناساندنى ئەم کەیسە. هەروەها سوپاسی خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان و بەتایبەتى پارێزگاى دهۆک و ده‌وروبه‌رى ئەکهین بۆ بەدەمەوە چوون و هاوکاریکردنى ئاوارەکان له‌و ڕۆژه سهختانەدا.