Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی پارێزگای دھۆکی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی پارێزگای دھۆکیان کرد. ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ ی تەممووزی ۲۰۲۲، شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە سەرپەرشتیی بەڕێز بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەت سەردانی پارێزگای دھۆکیان کرد و لەلایەن بەرێز علی تەتەر پارێزگاری دھۆکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا کە بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی بیرەوەرییەکانی شەھیدانی ئەنفال و کیمیابارانی بادینان، جینۆسایدی ئیزدییەکان و پێکھاتەکانی سنووری دەڤەری بادینان کرا و تیشک خرایە سەر گرنگیی بەدیکۆمێنتکردنی جینۆسایدی خەڵکی ناوچەکە لەڕێگای درووستکردنی مۆنیۆمێنتی تایبەت و تۆمارکردنی چیرۆک و بیرەوەریی شاھیدحاڵەکان و برەودان بە بواری چاپکردنی کتێب و سەرگوزەشتەکانیان و پاراستنی ئەرشیفەکانی ئەم بوارە، ئەمە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پلانی زیندووڕاگرتنی یادی شەھیدانی نیشتمان و خزمەتکردنی بەردەوامی کەسوکارە سەربەرزەکانیان و وارسی قوربانیانی جینۆساید بەگشتی.