وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ نوێنەری فەرماندەیی پاسەوانی سنوور کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۲٨ ی تەممووزی ۲۰۲۲، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، پێشوازی لە عەمیدی مافپەروەر دارەوان حەسەن ئەحمەد لێپرسراوی بەشی یاسایی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی ۱ی ھەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، گفتوگۆ لەسەر لە ماف و ئیمتیازەکانی شەھیدانی پاسەوانی سنوور کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ھەماھەنگی بەردەوام بۆ خزمەتکردنی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان.