ڕێوڕه‌سمى پێشوازی لە هێنانەوەی ١٠٠ ڕووفاتى ئه‌نفالكراوانى بارزانی بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه ٢٠٢٢/٧/٣٠ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازيكردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕووفاتى سه‌د ئهنفالكراوى بارزانيدا كرد كه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان و نوێنه‌رانى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ئاماده‌ی بوون، وتارى هه‌ر يه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، وه‌زيرى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێشكه‌ش كرا.
دواتر فيلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌يى ده‌رباره‌ى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پياوى بارزانى نمايش كرا كه سى و نۆ ساڵ پێشتر وه‌ك ئه‌مڕۆ، هاوينى ساڵى ١٩٨٣ له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق ئه‌نجام درا، ئينجا تاجه‌گوڵينه‌ى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌سه‌ر ڕووفاته‌كان دانران.
رۆژی يه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/٧/٣١ ڕووفاتى ئه‌و سه‌د ئه‌نفالكراوه بارزانييه له ڕێوڕه‌سمێكى ديكه‌دا له مۆنۆمێنتى ئه‌نفالكراوه بارزانييه‌كان له ناوچه‌ى بارزان به خاك دەسپێردرێن.