شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی وەزارەتی شەھیدانیان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی ئایاری ۲۰۲۲ عەبدوڵا حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە پەرلەمانتار ئیدریس ئیسماعیل عبوش لە لیژنەی شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و حیکمەت محەمەد عەبد زەید لە لیژنەی کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان.
لە دیدارێکدا باس لە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کرا بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینۆساید لە کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان.