یادی شەهیدانی ڕاپەڕینی ١٩٨٧ی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزوور بەرز ڕاگیرا
![](/media/11760/whatsapp_image_2022-05-14_at_193557.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132970876370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٨٧ی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزوور، ڕێوڕەسمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجە ڕێکخرا.
ڕێوڕەسمەکە بە چاودێریی پارێزگاری ھەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە ڕێکخرابوو، تێیدا کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی ڕاپەڕینەکە و نوێنەرانی حکومی و حزبی ناوچەکە بەشدار بوون.
دەستپێکی مەراسیمەکە بە ساتێك وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی ڕاپەڕینی 13 ی ئایار دهستی پێ کرد ، پاشان وتاری بەخێرھاتن لەلایەن کامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە بە وەکالەت، پێشکەش کرا.
ههر له مهراسیمهكهدا بەشێك لە بەشداربووانی ڕاپهڕینهكه بیرەوەری خۆیان گێڕایهوه و لە کۆتاییشدا تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا لە بەردەم ناو و گڵكۆی شەھیدەکان دانرا .