وەزیرى شەهیدان لەگەڵ ڕێکخراوى(hand of help) کۆدەبێتەوە
![](/media/16524/img-20221114-wa0006.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133129799010000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان ( GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ١٤ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٢, عەبدوڵا حاجى محمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە شاندێکى ڕیکخراوى (hand of help)ی کرد.
لە دیدارێکدا عەبدوڵا حاجى محمود تیشکى خستە سەر ڕەوشى خزمەتگوزارییەکانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى و بەرکەوتوانى چەکى کیمیاوى هەروەها باسی لە نەهامەتییەکان و کەیسەکانى جینۆسایدى گەلى کوردستان کرد لەسەر دەستى ڕژێمەکانى پێشووى عێراق و هەوڵەکانى وەزارەتیشی بۆ بە جیهانیکردنی ئەو دۆسیانە و چرکردنەوەى هەوڵە نێوخۆیى و نێودەوڵەتیەکان بۆ بە جینۆساید ناساندنى تاوانەکانى ڕژێمى پێشوو دژ بە گەلى کوردستان.