وەزیری کاروباری شەهیدان لەگەڵ نوێنەرانی کەسوکاری شەهیدان وزیندانییانی سیاسی کۆدەبێتەوە
هەولێر،هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، عەبدوڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە نوێنەری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.
لە دیدارێکدا کە شوان محمد ڕۆستەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شێخ جەلال سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئامادەی بوون گفتوگۆکرا لەسەر خزمەتگوزارییەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.
سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕونکردنەوەیەکی گشتگیری پێشکەشکرد بۆ چارەسەرکردنی مینحەی ڕاگیراوان و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە و سودمەندبونیان و دواتر شوان محمد ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی و قوربانيان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕونکردنەوەی پێویستی دا لەسەر هەموارکردنەوەی یاسا پەیوەندی دارەکانی عێراق بۆ خزمەت کردنی کەسوکاری شەهیدان. دواتر نوێنەری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی سەرنج و داواکانیان خستەڕوو تایبەت بە پرسی سودمەندبونی ڕزگاربوانی شاڵاوەکانی ئەنفال.
لە کۆتاییدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەیکرد کە بەداخوازیەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی کە داخوازیەکی ڕەوایە و جەختی کردەوە لەسەر یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی زیندانیانی سیاسیی و ڕزگاربوانی شاڵاوەکانی ئەنفال و بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی وەزارەت بە هەمانگی نوێنەرانی کورد لە لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.