کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی لەسەنتەرەکانی دڵ نەشتەرگەری و پشکنینی بێ بەرامبەریان بۆ دەکرێت
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیای، بەپێی کۆنووسی رێککەوتنەکە کە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە نێوان هەردوولا ئیمزاکرا،
وەزارەتی تەندروستی زنجیرەیەک نووسراوی فەرمی وەک بڕیار و گشتاندن و بەدواداچوون ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە هەموویان بۆ خزمەتی زیاتر و ئاسانکاری کردنە بۆ کەس وکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیای.

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیای، بەنوسراوی پشتگیری وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئاماژەدان بە کۆدی تایبەتی لە سەنتەرەکانی دڵ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.