Skip to the content

نوێنەرانی ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانی ھەڵەبجە سەردانی وەزارەتی شەهیدانیان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢، عبداللـە حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ نوێنەرانی ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال لە سنووری گەرمیان و ڕزگاربووانی کیمیابارانی ھەڵەبجە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، وێڕای بەرزنرخاندنی قوربانیدانیان، لە ھەمانکاتدا لە نزیکەوە گوێبیستی داوا و خواستەکانیان بوو و دڵنیایی پێدان کە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافی زیندانیان و گیراوانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.