وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ رێبوار تاڵەبانی کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان)(GOV. KRD)- رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى ١٩ی تشريني يەکەمی ۲۰۲۲، عەبدوڵا حاجى مەحمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێشوازیکرد لە ڕێبوار تاڵەبانى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم.
لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان و هەنگاوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکى دەستوریی و یاسایی بۆ ئەو ناوچانە.
لە تەوەرێکى تری کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکانى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا.