کۆمەڵێکی دیکە لە زیندانیانی سیاسی مووچەیان بۆ بڕایەوە
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئاماژە بە فەرمانی وەزارییی ژمارە ١٤١١ لە رێکەوتی٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، تایبەت بە خەرجکردنی منحەی ٩٢٦ زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی کە هیچ مووچەی تریان نییە، دوای ئەوەی بەپێی یاسای چاکسازی، وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لە کاتی هاتنی مووچەی مانگی ١٠ ی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان، سەردانی بانکی بێخاڵ لە هەولێر بکەن.
ئەوەش بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شاهید هەیە، بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن، دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسییانەی کۆچی دواییان کردووە و وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان، تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى تريان هەيه، لە ماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتیی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كە منحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و مووچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.
دەتوانیت ناوی تەواوى سوودمەندانى ئەم فەرمانە لەم لینکەى خوارەوە ببینییەوە: