کار بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی گوندەکانی قەزای چەمچەماڵ دەکرێت
![](/media/14637/adb3c91c-5b63-4673-9365-469db2037326.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133074435570000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلولی ۲۰۲۲، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە کەسوکاری جینۆسایدکراوان و نوێنەرانی ۲٥ گوندی سنووری ناحیەکانی ( ئاغجەلەر، بناری خاڵخاڵان، ناوشوان، شێخ بزێنی) لەقەزای چەمچەماڵ.
لە دیدارێکدا نوێنەر و کەسوکاری جینۆسایدکراوان داوایان لە وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کرد کە ڕووفاتی ئەو ۱۷۱ شەهیدەی کە لە پزیشکی دادی بەغدا ھەڵگیراون بەشکۆوە بگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆیان و بەخاک بسپێردرێن.
لەبەرامبەردا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند کە وەزارەتمان ھەموو ڕێکارەکانی تەواو کردووە بۆ ھێنانەوەی ڕووفاتەکان، و پشتگیری و پشتیوانی دەربڕی بۆ داواکەیان.