Skip to the content

بۆردی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە وونبوەکان کۆدەبێتەوە

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٨ی ئابی ۲۰۲۳، كۆبونەوەی بۆردی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵەوونبووەکان بە سەرۆکایەتی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆرد بە ڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی کۆبونەوەی ڕابردوو و ڕێکاری پێویست گیرایەبەر بۆ داڕشتنی پلانی داهاتووی بۆرد.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور ICRC و جەخت لە سەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە کرایەوە لە بەرژەوەندی پرسی وونبووانی هەرێمی کوردستان و خانەوادەی منداڵە وونبووەکانی هەڵەبجە.

لە کۆتا تەوەری کۆبونەوەکەدا پێشنیار و ڕاوسەرنجی ئەندامانی بۆرد خرایە ڕوو بۆ زیاتر پێشخستنی ئیش وکارەکانی بۆرد.