عەبدوڵڵا حاجی مەحموود پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عیراق (GOV. KRD) ,رۆژی چوارشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشواز لە ئارشاک مانۆکیان، کونسولی گشتی کۆماری ئەرمینیا و جێگرەکەی لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کورتە باسێکی لەسەر بەرنامە خزمەتگوزاریەکانی وەزارەت خستەڕوو بۆ خزمەتکرنی زیاتری قوربانییانی جینۆساید لە هەرێمی کوردستان.
کنسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیاش ئامادەیی خۆی و ووڵاتەکەی دربڕی بۆ هەماهەنگی پێویست لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان .