وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە کونسوڵی یابان دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٣، عەبدوڵای حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە ئەراکاوا میکیهیرۆ، کونسوڵی یابان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی یابان.
هەر لە دیدارەکەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بە قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران و شەهیدانی جینۆسایدی گەلی کوردستان کرد.
لای خۆیەوە کونسوڵی یابان باسی لە خاڵی هاوبەشی نێوان هەردوولا کرد کە هەردوو گەلی یابان و گەلی کورد رووبەرووی جینۆساید بونەتەوە و ئامادەیی وڵاتەکەیشی دەربڕی بۆ گۆڕینەوەی ئەزموون و هاوکاری لەم بارەیەوە.