Skip to the content

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیی لە کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ۲۰ی تەممووزی ٢٠٢٣، عەبدولڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە ئامادەبوونی کرمانج یونس، ئەندامی بۆردی منداڵە ونبووەکان لە دیوانی وەزارەت، پێشوازیی لە ئیلاریا ڤیراتی، جێگری بەرپرسی بەشی پاراستنی خاچی سووری نێودەوڵەتی و رافائیل دی، بەرپرسی بەشی ونبووانی خاچی سوور لە نووسیگەی بەغدا کرد.

لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و هاوکاری بۆ چارەنووسی ونبوانی هەرێمی کوردستان.