Skip to the content

دەستەی جینۆسایدی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆ بووەوە

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣، کۆبوونەوەی دەستەی جینۆسایدی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە سەرپەرشتیی عەبـدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیر و سەرۆکی دەستەی جینۆسایدی وەزارەت کرا.

لە تەوەرەیەکدا "کۆنفرانسی جینۆسایدی گەلی کورد، دەرفەتەکانی ناساندن و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان" خرایە بەر باس و لە لایەن سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی دەستەی جینۆسایدی وەزارەتەوە هەڵسەنگاندنی سەرجەم تەوەر و پانێڵەکانی ئەو کۆنفرانسە کرا و لەلایەن وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سوپاسی سەرجەم ئەندامانی دەستە و سەرۆک و ئەندامانی لیژنە و پەیوەندیدارەکان کرا لە پای هەوڵ و ماندوبوونیان بۆ بەڕێوەبردن و سەرخستنی کۆنفرانسەکە.

لە تەوەرەیەکی تردا بەرنامە و ڕێکاری پێویست بۆ کارکردنی چڕتر لەسەر کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە باس کران.