Skip to the content

مینحەی ١١٨ زیندانیکرا و گیراوی سیاسی خەرج دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان،عێراق (GOV.KRD ) دوا بەدوای  ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان، لەبەر رۆشنایی یاسای چاکسازی و بە فەرمانی ژمارە(٦٤٠)ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، بریاردرا بە خەرجکردنی مینحەی (١١٨) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییە.
 
 هاوکات وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان لەو لیستە (١١٨) کەسیەدا هەیەسەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان و پێویستیشە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن: 
 
۱ـ ئەوانەی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شاهید هەیە، بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
 
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
 
٣- ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كە مینحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.