عەبدوڵا حاجی مەحمود سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تاران دەکات
رۆژی سێشەممە ۲۸ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان و شاندی یاوەری سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە تاران کرد.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان لەلایەن نازم دەباغ، سەرۆکی نوێنەرایەتی و سەلام عارف ڕوشدی، جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتییەوە پێشوازی کران.
لە دیدارێکدا عەبدوڵا حاجی مەحمود ئەمانجی سەردانەکەی شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی روونکردنەوە و تیشکی خستە سەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.