Skip to the content

ئەنجومەنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆدەبێتەوە

ڕۆژی  ۱۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، لە دیوانی وەزارەت، بە سەرۆکایەتی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر خاڵەکانی داهاتووی بەرنامەی کار و بڕیاردرا ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنیان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی پرسی هێناوەوەی رووفاتی جینۆسایدکراوان بۆ خاکی نیشتمان و بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی لە چوارچێوەی حکومەتی فیدراڵ و یەکلا کردنەوەی ئەو دۆسیانەی کە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانن وهێشتا بڕیاریان لە بارەوە نەدراوە.

هەروەها بەردەوامبوونی هەنگاوەکانی ناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی کورد و گرتنەبەری ڕێکاری نوێ لە و بارەیەوە و گرنگیدان بە دەستەی جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوو.