Skip to the content

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ ڕێکخراوی KG Lobby Center کۆبۆوە

رۆژی سێشەممە ۷ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوى (K.G LOBBY CENTER) بۆ کاروباری ناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان کۆبووەوە .

لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان باسى لە گرنگی بریاری یەکێتى زانایانى نیودەوڵەتی جینۆساید(IAGS) کرد بۆ داننان بە جینۆسایدى کوردستان و سوپاسى ئەندامانی تیمى وەزارەت و رێکخراوی (K.G LOBBY CENTER)ی کرد کە لە ماوەکانی ڕابردوودا کاری گرنگیان ئەنجامداوە بۆ بەرەو پێشبردنی کەیسەکانی جینۆسایدی کورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەژێر ڕۆشنایی گرێبەستی واژۆکراوی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و رێکخراوی (K.G LOBBY CENTER).

عەبدوڵا حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو هەنگاوە دەرگایەکی نوێ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڕوی ئەو پرسەدا دەکاتەوە و دەکرێت لەو رێگەیەوە کاری باشتر بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی ئەم پرسە بکرێت .