وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا کۆدەبیتەوە
ڕۆژی دووشەممە ۹ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا دانێل دۆلان، بەرپرسی بەشی سیاسەت و مافی مرۆڤ لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا كۆبویەوە .
لە كۆبونەوەكەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بە مێژووی پڕ لە قوربانیدانی گەلی کوردستان کرد لە پێناوی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و لەو پێناوەدا ڕوبەروی کۆمەڵکوژی و جینۆساید بوەتەوە .
لە تەوەرێكی تری ئەو دیدارەدا کونسوڵی گشتی ئەمریکا پشتیوانیان بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتکردەوە و جەخت كرایەوە لە پاراستنی دیموكراسی و پشتیوانی ماف و شایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراقی فیدڕاڵدا .