Skip to the content

شاندێكی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەشداری كۆنفرانسی ئەكادیمیای پڕەنسیپەكانی دادگای نۆرمبێرگ دەكات

لە ڕۆژانی ۱۹ تا ۲۲ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەكادیمیای نێودەوڵەتی پرانسیپەكانی نۆرمبێرگ، كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا ساز کرد و هەریەک لە خەبات عەبدوڵا، ڕاوێژکاری وەزارەت و سیروان عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەک شاندی وەزارەت بەشداربوون.

كۆنفڕانسی ئەمساڵ تایبەت بوو بە (بەتاوان ناساندنی نکۆڵیكردنی جینۆساید) بە بەشداری كۆمەڵێكی زۆر لە شارەزایانی یاسای تاوانكاری نێودەوڵەتی و ئەكادیمستەكانی بوارەكە و نوێنەرای ڕێكخراوە جیهانیەكانی تایبەت بە تاوانكاری نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو .
 
بە مەبەستی ئاوڕدانەوە لە تاوانەكانی ڕژێمی بەعسی كە دژ بەگەلی كوردستان ئەنجامی داون، بڕیار درا بۆ كۆنفڕانسەكانی داهاتوو كورد بەشداری لە چالاکییەکان هەبێت لە خستنەڕوی ئەو تاوانانە و سوود وەرگرتن لە پرانسیپەكانی یاسای تاوانكاری نێودەوڵەتی دژ بە تاوانكاران.
 
 ئەكادیمیای نێودەوڵەتی پرانسیپەكانی نۆرمبێرگ تایبەتمەندە بە پاڵپشتیكردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی و مافەكانی مرۆڤ و بارەگاكەشی هەمان ئەو شوێنەیە كە تیایدا یاسای تاوانی نێودەوڵەتی چەكەرەی كرد .