كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەكات
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازی لە کلاوس شتغایشەر، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد.
لە دیدارەكەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان تیشكی خستە سەر مێژووی پڕ لە تێكۆشان و قوربانیدانی گەلی كوردستان لە پێناو ئازادی و دیموكراسی و مافی چارەنوسی گەلی کوردستان لەو پێناوەدا دەیان هەزار قوربانی داوە و چەندین جار ڕووبەڕوی جینۆساید بۆتەوە.
لەلایەن خۆیەوە كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، جەختی كردەوە كە پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و پشتیوانی ئەزمونی دیموكراسیانەی هەرێمی كوردستان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین پێشهاتەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەولێر و بەغدا و جەخت لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە.