Skip to the content

لیژنەی راسپێردراوی دۆسیەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆ بووەوە

رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ۱ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ لیژنەی راسپێردراوی گواستنەوەی دۆسییەکان کۆ بووەوە.

سەرەتا لە لایەن سەرۆکی لیژنەوە ڕاپۆرتێک لەسەر کارەکانی لیژنەکە پێشکەش کرا. دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو دۆسیانەی لە لایەن لیژنەکانی چاکسازییەوە ئاراستەی ئەو لیژنەیە کراوە بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بە پێی ماف و ئیمتیازاتی هەریەکەیان بۆ سوودوەرگرتن لە یاسا بەرکارەکان.

پاشان گفتوگۆ لەسەر کارەکانی لیژنەکە کرا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و ئاسانکاریی کارەکانیان؛ وەزیر بە بۆنەی تەواوکردنی کارەکانیان و یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسیانەی تا ئێستا ئاراستەی لیژنەی ناوبراو کراون، دەستخۆشی لی کردن.