Skip to the content

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە گەڵ کۆمکاری زیندانیانی سیاسی کۆدەبێتەوە

ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳،  عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ شاندێکی کۆمکاری زیندانیانی سیاسی کوردستان كۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرێوەبەی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کوردستان کرا.

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختیکردوە کە وەزارەت پشتیوانی لە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی دەکات و رایگەیاند کە زیندانیانی سیاسی کوردستان شەهیدی زیندووی ئەم وڵاتەن و هەوڵەکان چڕتر دەکەینەوە بەمەبەستی باشتر خزمەتکردنی ئەم توێژە بەهەڵوێست و نیشتمانپەروەرە .