Skip to the content

٤١٦ پارچە زەوی به سەر زیندانیانی سیاسیی سلێمانی دابەش کرا

بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە پێدانی ١١ هەزار و ١٤١ پارچە زەوی بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، ڕۆژی پێنجشەممە، ۲٦ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، لە ھۆڵی ڕۆشنبیریی پارێزگای سلێمانی، بە شێوەی تیروپشک ٤۱٦ پارچە زەویی نیشتەجێبوون بە سەر زیندانیانی سیاسیی سنووری سلێمانی دابەش کرا.
لە ئێستادا هەزار ناو لە زیندانیکراو و گیراوانی سیاسیی سنووری پارێزگای سلێمانی، ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگرتنی زەویی نیشتەجێبوون هەیە و لەگەڵ تەواوکردنی کاری وردبینیی مامەڵەکانیان لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، زەوییەکانیان پێ دەدرێت.
ئەو کەسانەش کە تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات ڕێکارەکان بگرنەبەر، بۆ ئەوەی زەوییەکانیان وەربگرن.