Skip to the content

بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان مەراسیمی دەستبەکاربوونی کونسوڵی گشتیی ئەمریکا بەڕێوە چوو

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ۱۹ـی ئەیلوولی ۲۰۲۳، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی کرد کە بە بۆنەی دەستبەکاربوونی MARK STROH
وەک کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ڕێک خرابوو.

لەو مەراسیمەدا وەزیر بە ناوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە بە گەرمی پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست.

شیاوی باسە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و نوێنەری وڵاتان بەشداری مەراسیمەکە بوون.