Skip to the content

دیداری ساڵانەی ئەنفال لە زانکۆی گەرمیان به‌ڕێوه‌ چوو

ڕۆژی  سێشەممە  ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٤، لە هۆڵى ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان بە ئامادەبوونی د. فەرھاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و بەشێک لە بەرپرسانی حکومی و حزبيی ناوچەکە و ڕاگری کۆلێژەکانی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان و کەسوکاری ئەنفالکراوان ئامادەی بوون، لە یادی ٣٦ــەمین ساڵەی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورددا، دیداری ساڵانەی ئەنفال لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای دیدارەکەدا د. ئومێد بەرزان برزۆ، بەڕێوەبەری سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان گوتارێکی پێشکەش کرد، و بە ناوی سەرۆکایەتيی زانکۆی گەرمیان بەخێرھاتنی میوانانی کرد و ئامانج و کارنامەی چالاکییەکانی دیداری ساڵانەی ئەنفالی خستە ڕوو.

ھەروەھا باسی لە کاروباری سەنتەری جینۆسایدی زانکۆ کرد کە لە ماوەیەکی کورتی تەمەنی، سەنتەرەکە توانیویەتی کاری باش بکات بۆ خزمەتکردن بە کەیسی ئەنفال، و ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری قوربانیيانی ئەنفال لە کوردستان بە گشتی و گەرمیان بە تایبەتی.