Skip to the content

ساڵیادی شەهیدانی بۆردومان و ڕاپەڕینی قەڵادزێ کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ۲٤ـی نیسانی ٢٠٢٤، لە شاری قەڵادزێ (٥٠)هەمین ساڵیادی شەهیدانی مەرگەساتی تۆپباران و ڕاپەڕینی ئەوشارە کرایەوە کە لە ۲٤ی نیسانی ساڵی ۱۹۷٤دا لە لایەن ڕژێمی ڕووخاوی بەعسەوە ئەنجام درا.
ساڵیادەکە بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی و بەرپرسانی حکومی و حزبی دەڤەرەکە و ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری جینۆساید بەڕێوە چوو.
تیایدا وێڕای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەو مەرگەساتە چەندین گوتارو چالاکیی ڕوناکبیری و هونەری پێشکەش کران.