Skip to the content

لە هەڵەبجە یادی شەهیدان و قوربانییانی بۆردومانی ١٩٧٤بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی هەینی ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە،  لە یادی ٥٠ ساڵەی تاوانی بۆردومانی ھەڵەبجە لە لایەن ڕژێمی بەعسی ڕوخاوەوە لە ١٩٧٤/٤/٢٦، مەراسیمێکی ڕێزلێنانی لە قوربانییانی ئەو تاوانە بە ئامادەبوونی بەشێك لە کەسوکاری قوربانییانی تاوانەکە و نوێنەرانی حکومی و حزبی و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و هاووڵاتییانی هەڵەبجە ڕێک خست.
دواتر بەشداربووانی مەراسیمەکە، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان لە بەردەم دیواربەندی شەهیدان و قوربانییانی ساڵی ١٩٧٤ دانا.