وەزيری كاروبارى شەهيدان و ئهنفالكراوان بەشداری مەراسيمێكی كونسولخانەی گشتيی ئەمهريكاى كرد
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەشداری لە مەراسیمی ماڵاوایی لە مارک سترۆ، کونسولی گشتیی ئەمهریکا و دەستەبەکاربوونی ستیڤن بیتنەر، وەک کونسولی گشتيی نوێى ئەمهریکا لەشاری هەولێر كرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی حکومی ئامادەی بوون، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆزبایی لە کونسولی نوێی ئەمهریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.