وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە فەرماندەیی لیوای ٢٣ کرد
ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی کانونی دووەمی ۲۰۲٤، عەبدوڵا حاجی مەحمود, وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە دەهام سەلام باڵوڵ, فەرماندەی لیوای ۲۳ و جێگرەکەی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی لیواکە کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە کارو خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید کرا.