Skip to the content

ئاسانکاریی زیاتر بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی لە جێبەجێکردنی کارەکانیان دەکرێت

ڕۆژی دووشەممە ۲٥ـی ئاداری ٢٠٢٤، عەبدوڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە ئامادەبوونی کامەران عەبدوڵا، ڕاوێژکار، و ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان، و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران و ڕاپەرین، و بەرێوەبەرایەتیی زیندانییانی سیاسی و بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنییەتی بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و چارەسەری تەندروستی و دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و قوربانییانی جینۆساید و بەئەلیکترۆنیکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و قوربانییاندا بێت و ئاسانکارییان بۆ بکرێت لە جێبەجێکردنی کارەکانیان.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاسپارد کە گرنکی زیاتر بدەن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و قوربانییانی جینۆساید بە گشتی.