ساڵیادی شەهیدانی کیمیابارانی گوندەکانی گۆپتەپە و عەسکەر کرایەوە
![](/media/26343/img_1965.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133592778320000000)
ڕۆژی هەینی ۳ــی ئایاری ۲۰۲٤، بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال و کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە و عەسکەر و گوندەکانی دەوروبەری، ۳٦هەمین ساڵیادی شەهیدانی کیمیابارانی سنورەکە کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی حکومی و حزبی و ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری جینۆسایدی دەڤەرەکە ئامادەی بوون، بەڕێوەبەری گشتيی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بە نوێنەرایەتيی وەزارەت، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەردوو گوندەکە دانا.
له مەراسیمەکەدا وێڕای پێشکەشکردنی چەندین چالاکيی هونەری و ڕوناکبیری تایبەت بە یادەکە، گوتاری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان پێشکەش کرا.