Skip to the content

بۆردی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنوسی منداڵە ونبووەکان کۆبووه‌وه‌

ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی ئایاری ٢٠٢٤، بە سەرۆکایەتيی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆردی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنوسی منداڵە ونبووەکان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بۆرد کۆبوونەوە.

سه‌ره‌تا کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشوو خوێندرایەوە و ڕێکاری پێویست گیرایە بەر لەوبارەیەوە. هەروەها بەرنامەی کاری کۆبوونەوە لە لایەن سکرتێری بۆردوە خرایە ڕوو.
گفتوگۆی پێویست لەسەر خاڵەکانی کۆبوونەوەکە كرا و ڕێکاری پێویست گیرایە بەر بە پێی تایبەتمەندی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان.