بەڕێوەبەرایەتيی ڕۆشنبیری و هونەريی چەمچەماڵ نمايشى"گۆچانەكەی دایكم" دهباته "نوگرەسەلمان"

بەڕێوەبەرایەتيی ڕۆشنبیری و هونەريی چەمچەماڵ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و چالاكوانانی بواری جینۆساید و ئەنفال، نمایشێكی شانۆیی لە "نوگرەسەلمان" پێشكەش كرد.
دەقی شانۆیی "گۆچانەكەی دایكم" لە نوسین و دەرهێنانی محەمەد ئەحمەد، بەرپرسی هۆبەی چالاكییەكان و لە نواندنی هونەرمەند سەلام خەلیفەیە. لە چوارچێوەی سەردانێكی كەسوكاری ئەنفالكراوان بۆ نوگرەسەلمان، شەوی پێنجشەممە ١٦ـی ئایار، دەقە شانۆییەكە نمایشكرا, كە تایبەت بوو بە گێڕانەوەی گۆشەیەكی چیرۆكە تراژیدییەكانی ئەنفال.