ساڵيادى شههيدانى كيميابارانكردنى گوندى وهرێ بهرز ڕاگيرا
ڕۆژی هەینی ١٧ــی ئایاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کیمیابارانی گوندی (وەرێ )، ٣٦ــەمین ساڵیادی شەهیدانی کیمیابارانی
سنوورەکە کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا كه بەرپرسانی حکومی و حزبی و ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری جینۆسایدی دەڤەرەکە ئامادەی بوون، ڕێبوار شەهید ئەحمەد، لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی ڕاپەڕین، بە نوێنەرایەتيی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مەزاری شەهیدانی گوندهكه دانا.
شايانى باسه لە ڕۆژی ١٧ــی ئایاری ساڵی ١٩٨٨ خەڵکی گوندی "وەرێ"، سەر بە ناحیەی بێتواتە لە قەزای ڕانیە، لە کاتێکدا سەرگەرمی ئامادهكارى بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بوون، ڕژێمی پێشوی عێراق دڕندانە لە ڕێگەی فڕۆکەوه، کیمیابارانی گوندەکەی کرد و بەهۆیەوە ٣٨ هاووڵاتيی گوندەکە شەهید بوون و دهيانى ديكهش بریندار بوون.