Skip to the content

ساڵیادی شەهیدانی کیمیابارانی گوندەکانی گۆپتەپە و عەسکەر کرایەوە

ڕۆژی هەینی ۳ــی ئایاری ۲۰۲٤، بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال و کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە و عەسکەر و گوندەکانی دەوروبەری، ۳٦هەمین ساڵیادی شەهیدانی کیمیابارانی سنورەکە کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی حکومی و حزبی و ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری جینۆسایدی دەڤەرەکە ئامادەی بوون، بەڕێوەبەری گشتيی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بە نوێنەرایەتيی وەزارەت، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەردوو  گوندەکە دانا.

له‌ مەراسیمەکەدا وێڕای پێشکەشکردنی چەندین چالاکيی هونەری و ڕوناکبیری تایبەت بە یادەکە، گوتاری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان پێشکەش کرا.