شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان لە پارێزگەی سەماوەیە
![](/media/26751/fb_img_1715888445714.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133603629870000000)
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٤، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق، جبار عمر، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان، بە سەرۆکایەتیی شاندێک، سەردانی پارێزگەی سەماوە (المثنی)ـیان کرد و لەگەڵ پارێزگار و لایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی دیکەی پارێزگەکە کۆبوونەوە، بە ئامانجی هەماهەنگی و کاراسانی بۆ هاتن و پێشوازی لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کوردستانەوە بۆ سەر گۆڕی ئازیزان و گۆڕە بەکۆمەڵەکانی تری جینۆسایدی ئەنفال لە سنووری ئەو پارێزگەیە.
لە ماوە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شاندەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای (السلمان) دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبووە، بۆ ڕێکخستن و ئامادەکاری بۆ مەراسیمی ڕۆژی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و سەردانی بەشێک لە کەسوکاری قوربانیانییانی ئەنفال بۆ سەر گۆڕەکان و قەڵای (نوگرە سەلمان)، وەک هاوسۆزی بۆ کەسوکارە جینۆسایدکراوەکانیان.