وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لە هەر جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیيهكى نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و فەرمانگەكانی شارەوانی و حكومەت لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار كردەوە.
هەواڵەکان
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و زاخۆ دەستی پێ كرد
ساسان عەونی، لەبارەی زەوییەكانی شاری هەولێر گوتی: ئەو نەخشەیەی ئامادەكراوە لەسەر 2 هەزار و 90 دۆنمە و لە هەشت گەڕەك پێكهاتووە، 4 هەزار و 828 پارچە زەوی نیشتەجێ لەخۆ دەگرێت.
بەردی بناغەی کارگەی ڕیسایکلینی خاشاکی سۆران بە گوژمەی 24 ملیار دینار داندرا
ساسان عەونی: کارگەی ڕیسایکلینی سۆران لەسەر ٥٠ دۆنم زەوی دروست دەکرێت و ڕۆژانە ٤٠٠ تۆن خاشاک چارەسەر دەکات.
بەردی بناغەی پرۆژەی تێکڕای خەرجیی سفری ئاو "ڕیسایکڵینگ" لە پارکی سامی عه‌بدولڕه‌حمان داندرا
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: ئەم پرۆژەیە نموونەیەکی درەوشاوەیە و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی قۆناغەکانی داهاتووی ده‌كه‌ین، كه کاریگەرییەکی باشتر بۆ پارکەکە دروست بكات.
بە گوژمه‌ی زیاتر لە 933 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی نوێی خزمەتگوزاری لە 8ی حەسارۆک ده‌ستی پێ كرد
ئه‌و قۆناغه‌ی پرۆژه‌كه بریتییه له کاری چینی یەکەمی تێکەڵەی جۆری A بۆ زۆنی B بۆ شەقامەکانی ٢٠ مه‌ترى و ٣٠ مەتری له كه‌رتی هەشتی حەسارۆک.
بەردی بناغەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گه‌ڕه‌كی سەربەخۆیی داندرا
پرۆژه‌كه ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌كات و هاوكات سیمایه‌كی جوانتر به شوێنه‌كه ده‌به‌خشێت.
به گوژمه‌ی 639 ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامێكی 30مه‌تری و ئاوه‌ڕۆیه‌ك له شارى هه‌ولێر داندرا
گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه زیاتر له ٦٣٩ ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ژیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كاركردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە و بە باشی بەڕێوە دەچێت
گوژمەی پرۆژەكە 114 ملیار دینارە و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت.
سیمینارێكی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له ماسته‌رپلانی هه‌ولێردا به‌ڕێوه چوو
ئامانج له‌و سیمیناره‌دا ناساندنی پرۆژه‌ی هەمواری ماستەرپلانی هەولێر و لێكه‌وته‌كانى بوو.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی VNGی هۆڵەندی دەكات
وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار داوای لە تیمی ئاژانسی VNGی هۆڵەندی كرد لە كاری پێكەوەیی لەگەڵ دامودەزگەكانی شارەوانی لە بواری باشتركردنی ئاوی خواردنەوە و ئاوی قورسی شارەكان و خۆڵ و خاشاك و ڕێگریكردن لە پیسبوونی ژینگە و پەرەپێدانی توانای مرۆیيی فەرمانبەران بەردەوام بن.