جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگەی دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندان و گەیاندنی خزمەتگوزاری و پرۆژەی نوێیش بەردەوام دەبێت.
هەواڵەکان
سەنتەری شاری هەولێر ڕێکخستنەوەی بۆ دەکرێت
ئامانج لە ڕێكخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر بۆ بەدیهێنانی سەنتەری شارێكی كارا و پڕ جووڵەیە بۆ ژیان.
سیمپۆزیەمی بەشداریی هاووڵاتییان لە پلانی پەرەپێدانی کوردستان بەڕێوەچوو
سیمپۆزیەمەکە لە چوارچێوەی پرۆگرامی (تەعزیز)ە، کە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەردوو زانکۆکە لە ساڵی ٢٠١٩وە، بە هاوبەشی کاری لەسەر دەکەن، بە مەبەستی بەهێزکردنی پلانی پەرەپێدان لە هەرێمی کوردستان و تا ساڵی ٢٠٢٦بەردەوام دەبێت.
كاركردن لە پرۆژە گەورەكەی ئاوی ئاكرێ و دەوروبەری بەردەوامە
پرۆژەی ئاوی ئاكرێ، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سێكتەری ئاوی خواردنەوە و گرفتی كەمئاوی بۆ دانیشتووانی شاری ئاكرێ و زیاتر لە ٢٠گوند و كۆمەڵگەی دەوروبەری چارەسەر دەكات.
پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەکانی خەلیفانی نوێ جێبەجێ كرا
ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی شارەوانی، بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورە و بەهۆیەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە خەلیفان بەرز دەبێتەوە.
كۆبوونەوەیەك لەبارەی پرۆژەكانی ئاوی هەولێر و قوشتەپە و دروستكردنی تۆڕەكانی ئاوی هەولێر بەڕێوەچوو
كۆبوونەوەیەك لەبارەی پرۆژەكانی ئاوی هەولێر و قوشتەپە و دروستكردنی تۆڕەكانی ئاوی هەولێر بەڕێوەچوو.
پرۆژهی ئاوی ههولێر زیاتر له 20%ی كارهكانی تهواو بووه و به سێ شهفت كارى تێدا دهكرێت
پرۆژهكه له ڕۆژێكدا 480 ههزار مهتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و بۆ ههر كاتژمێرێكیش 20 - 21 ههزار مهتر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گهڕهكهكانى شارى ههولێر دەنێرێت.