ساسان عەونی بەدواداچوونی ورد بۆ كارەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری هەولێر، دهۆك، سۆران و زاخۆ دەكات و سەرجەم شارەوانییەكانیش ڕادەسپێرێت تا ١٨ی ئەم مانگە، ڕاپۆرتێكی تایبەت بە بەرەوپێشچوونی كارەكانیان ئامادە بكەن.
هەواڵەکان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كونسولی گشتیی فەرەنسا دەكات
ڕۆژى یەكشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە یان برێم، كونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر كرد.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەكات
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەكات و جەختیش لەسەر چارەسەركردنی گرفتە هونەری و یاسایی و لوجیستییەكان دەكاتەوە، تاوەكوو پرۆسەكە باشتر بەڕێوە بچێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ كارەكانی پرۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕی شەقامی هەولێر- مووسڵ دەكات
ئەو پرۆژەیە، بەپێی ڕێنمایی و لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ڕووبەری ٢٠٥ ههزار مهتر دووجا جێبەجێ دەكرێت.

وهزيرى شارهوانى و گهشتوگوزار پرۆژهى "پاركى ڕهشكين"ى بهسهر كردهوه
پاركى ڕهشكين، پاركێكی نموونەییە و لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی زیاتر لە ١٥ ملیار دینار لەسەر ڕووبەری زیاتر لە ١٢٠ هەزار مەتر دووجا جێبەجێ دەكرێت.

پرۆژەی سەوزكردنی ئاڵوگۆڕی شەقامی هەولێر - شەقڵاوە بۆ هەولێر - پیرمام جێبەجێ دەكرێت
ڕووبەری پرۆژەكە ٥٠ هەزار مەترە و زیاتر لە ههزار و ٤٠٠ دار و گوڵ و لەگەڵ چەندین خەزانی ئاو و چیمەن و سیستەمی ئاودان و ڕووناككەرەوە و چەندین تایبەتەمەنديی دیكەش لەخۆدەگرێت.