Skip to the content

هەواڵەکان

پرۆژەی ستراتیژیى پشتێنەی سەوزایيی هەولێر تاووتوێ کرا

ڕۆژى چوارشەممە ٤ی حوزه‌يرانى ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە کارەکانى جێبەجێکردنى پرۆژەی گرنگ و ستراتیژیى پشتێنەی سەوزایيی هەولێر ئەنجام درا.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: تاوەكوو ئێستا 420 هەزار فۆرمى زه‌وى ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگیراوە

ڕۆژی سێشەممە 3/6/2025 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاگه‌داركردنەوەی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگەكانی حكومەت كرد و تێیدا ئاگه‌داریان دەكاتەوە كە ڕێكەوتی 20/6/2025 دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی فۆرم.

پرۆژه‌ى قيرتاوكردنى شه‌قامێكی 30 مه‌تری لە سنووری پارێزگه‌ى هەولێر جێبه‌جێ كرا

ئەو شەقامە سەرەكییە گەڕەكەكانی ژین، نیشتمان، هەرێم و بنكەی تەندروستیی دارەتوو له‌ پارێزگه‌ى هه‌ولێر بەیەكەوە دەبەستێتەوە و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قیرتاو كرا.

بە گوژمەی 3 ملیار و 481 ملیۆن دینار بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی شەقام له‌ بەحركە دانرا

لەژێر چاودێريی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆیی و سەرەكییەكانی كەرتی 48ی پێشمەرگە لە بەحركە دانرا.