Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 5 هەزار پرۆژە جێبەجێ كراون

لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا، زياتر له‌ پێنج هه‌زار پرۆژه‌، بە گوژمەی چوار ترليۆن و ٦٦٣ مليار و ٤٧٥ مليۆن و ٩٠٢ هه‌زار دينار، لە سەرجه‌م شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون.

هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر په‌سه‌ند ده‌كرێت و به‌مزووانه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر په‌سه‌ند ده‌كرێت و به‌مزووانه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

گرێبەستی ماستەرپلانی هەڵەبجە واژۆ كرا

وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: مەسرور بارزانی لە هەڵەبجە بڕیاری دا بە جێبەجێكردنی ماستەرپلانی شارەكە و لە ئه‌مڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بە گوژمەی 4 ملیار و 788 ملیۆن دینار بەردی بناغەی پرۆژەی بەدووسایدكردنی شەقامی ڕۆڤیا و ئاكرێ داندرا

وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام فەرمان بە وەزارەت و دامودەزگەكانی حكومەت دەكات كە لە هەر جێگەیەك خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان پێویست بێت، دەبێت دامودەزگەكانی حكومەت لەو شوێنانە بن بۆ گەیاندن و جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چه‌ند ڕێنماييه‌كى تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن ده‌ركرد

لەپێناو پاراستنی شوێنی گشتی و ڕاگرتنی پاكوخاوێنی و تێكنەدانی سیمای شارەكان، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار چه‌ند ڕێنماييه‌كى ده‌ركرد.

بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دینار بەردی بناغەی هەشت پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قوشتەپە داندرا

ساسان عه‌ونى: ئەركی سەرشانمانە خزمەتی هاووڵاتییان بكەین و كار و دەستكەوتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەر شوێنێك كە پێویستی بە خزمەتگوزاری هەبێت، بەردەوام دەبێت.

پرۆژەی دانانی سەرەبلۆك و دروستكردنی شەقام به‌ دريژيى 44 كيلۆمه‌تر لە هه‌شتی حەسارۆك دەستی پێ كرد

وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: زیاتر لە چوار هەزار و ٢٠٠ پارچە زەوی لەم پرۆژە نوێیەدا شەقام و سەرەبلۆكیان بۆ دروست دەكرێت.

وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی زیاتر لە 189 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت

ساسان عەونی: ٥٥ هەزار كەس لەو سنوورە فراوانە له‌ پرۆژه‌ى ئاوى قوشته‌په‌ سوودمەند دەبن و كێشەی ئاو بە تەواوەتی چارەسەر دەكات و مەترسيی وشكبوونی دەیان بیری دیكەی ئاو لە گوندەكان نامێنێت.

كێشەی زەویی سندووقی لە سنووری گەرمیان چارەسەر كرا

به‌ فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كێشەی زەویی سندووقی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان چارەسەر دەكرێت.

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری بە 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بودجەكەی بۆ تەرخان دەكرێت و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت.