Skip to the content

هەواڵەکان

به گوژمەی زياتر له‌ 186 مليۆن دینار پرۆژەیەكی قیرتاوکردن لە شاری هەولێر کەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

لە ئێستادا ژمارەیەك پرۆژەی ديكه‌ى خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە بواری جێبەجێكردندان و بەپێی پلانی شارەوانی، پرۆژەی دیكەش دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر لە پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان دەكەن

سەرۆکی شاندی عومان سەرسامی بە زیندوویی شاری هەولێر و پێشکەوتنی بەرچاوی بیناسازی و بونیادنان دەربڕی و ئامادەیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە جۆرێک بۆ بەرژەوەندیی هەردوولا بشکێتەوە دووپات كردەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وۆرکشۆپی دیزاینی تەلارسازیی شار ساز دەکات

وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: بە لایەنی کەمەوە لە هەر شارێک پێویستە زەوی بۆ شەش تا حەوت مۆزەخانە دەستنیشان بکرێت و بە بایەخەوە کار لەسەر ئەو پرسە بکرێت.

پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقام و كۆڵان لە شاری دهۆک جێبەجێ دەكرێت

بۆ زیاتر گرنگیدان بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكەكە، پرۆژەیەكی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی و كۆڵان لە گەڕەكی ئێتویتێ جێبەجێ دەكرێت.

بە گوژمەی ملیارێك و 645 ملیۆن دینار بەردی بناغەی پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر - بەحركە داندرا

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمەدا بۆ دەزگەكانی ڕاگەیاندن قسەیان كرد و باسیان لە گرنگيی پرۆژەكە بۆ شاری هەولێر كرد.

پرۆژەی تۆڕی ئاوی قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

پرۆژەی تۆڕی ئاوی قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دوێنێ یەكشەممە ١٩ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بە گوژمەی زياتر له‌ 350 ملیۆن دینار پرۆژه‌ى دروستكردنى تۆڕى ئاوەڕۆ له‌ شارى سلێمانى جێبەجێ دەكرێت

ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی. هاوكات چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكەدا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

بە گوژمەی زیاتر لە 570 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێت

بڕگەكانی دروستكردنی شەقام بە درێژیی (1140) مه‌تر و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بە درێژیی (1070) مه‌تر لەخۆدەگرێت.

بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان و عێراق سیستەمێكی ئەلیكترۆنی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بیرەكانی ئاو بەكار دەهێنرێت

دوو کامێرای چاودێری و تەواوی داتاکان دەتوانرێت ڕیکۆرد بکرێن و هەڵبگیرێن و لە داهاتوودا وەک سەنتەرێکی داتا و زانیاری بۆ بیرەکان بەکاردێت و هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆری لەسەر ئەنجام دەدرێت.