Skip to the content

هەواڵەکان

ژمارەیەك شەقام و كۆڵانی شارۆچكه‌ى بەحركەى سه‌ر به‌ پارێزگه‌ى هه‌ولێر قيرتاو كران

ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی شارەوانی لە بەحركە و دەبێتە هۆی ئاسانكاريی هاتوچۆ، هاوكات سیمایەكی جوانيش بەو گەڕەكە دەبەخشێت.

گوژمەی پێویست بۆ پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام و نەخشەی گەشتیاری و ماستەرپلان له‌ شارى سلێمانى خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەى زياتر له‌ 80 مليۆن دينار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژە لە بواری كۆنكرێتكردنی شەقام و چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری و پلانی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری پارێزگەی سلێمانی.

گوژمەی پێویست بۆ پرۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە بەحركەى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر خەرج دەكرێت

ئێستا بە دەیان پرۆژەی دیكەی بواری ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری پارێزگەی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بەپێی پلانی نوێ، ئەمساڵ ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری پارێزگەی هەولێر دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

گوژمه‌ى پێويست بۆ جێبه‌جێكردنى چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك له‌ شارى سۆران خه‌رج كرا

پرۆژه‌كان بريتين له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆڵان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌رخۆدان و دياناى كۆن، پرۆژه‌ى كۆنكرێتكردن له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌ندرێن، پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی هەرێم، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ى دروستكردنى كۆڵانى كۆنكرێتى له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌رێم له‌ شارى سۆران.

ڕێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیاریيه‌كان و پێشانگەیەكی بازاڕی كاری دەستی بەڕێوەچوو

پێشانگەیەكی تایبەت بە نمایشكردنی بەرهەم و كاری دەستيی ڕاهێنراوانی خولەكەی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان كرایەوە و تێیدا سوودمەندبووانی پرۆگرامەكە بەرهەم و كارە دەستییەكانیان نمایش كرد، كە داهاته‌كه‌ى دەبەخشرێتە نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان.

پرۆژەی ڕاكێشان و باشتركردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت

پرۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هەولێر، یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ بەستنەوەی هێڵە سەرەکییەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر لەگەڵ تۆڕەکانی ناوشاری هەولێر.

له‌ دوو پرۆژه‌ى شوێنه‌واريدا له‌ ناحيه‌ى ڕۆڤيا دوو ژووری نیشتەجێبوونی مرۆڤ و گۆزەی تەمەن هه‌شت هەزار ساڵان دۆزرانەوە

لە سنووری ناحیەی ڕۆڤیا لەمیانەی كاركردن لە پرۆژەیەكی شوێنەواریدا، دوو ژووری نیشتەجێبوونی مرۆڤ و جۆرە گۆزەیەكی تەمەن 8 هەزار ساڵان دۆزرانەوە.

لە ساڵی ڕابردوودا بە گوژمەی زياتر له‌ 53 ملیار دینار 131 پرۆژەی خزمەتگوزاری له‌ ده‌وروبه‌رى شارى دهۆك جێبەجێ كراون

لە ساڵی ڕابردوودا بە گوژمەی زياتر له‌ ٥٣ ملیار دینار ١٣١ پرۆژەی خزمەتگوزاری له‌ ده‌وروبه‌رى شارى دهۆك جێبەجێ كراون.

له‌ ساڵى 2024دا بە گوژمەی زیاتر لە 52 مليار دینار 86 پرۆژەی خزمەتگوزاری له‌ ده‌وروبه‌رى سۆران جێبەجێ كراون

لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران، واتە دەوروبەری سەنتەری شاری سۆران، ٨٦ پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە ٥٢ ملیار جێبەجێ کراون یان ڕەزامەندیان بۆ وەرگیراوە.

لە ساڵی 2024دا 139 پرۆژە لە شاری دهۆك جێبەجێ كراون و ڕەزامەندیيان بۆ وەرگیراوە

ئەو پرۆژانەی جێبەجێ کراون یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، ٧ پرۆژەیان لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن، ١٢ پرۆژەیان لەسەر بودجەی پارێزگه‌ی دهۆک و ٤٧ پرۆژەش لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆکن.