پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بودجەكەی بۆ تەرخان دەكرێت و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت.
هەواڵەکان
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی جایكای ژاپۆنی پرۆژهی ئاوهڕۆی ههولێر تاووتوێ دهكهن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی بۆ شاری هەولێر بە گرنگ زانی و جەختیشی لەسەر هەر جۆرە هاوكاری و پاڵپشتییەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكان لەگەڵ ئاژانسەكەدا دووپات كردەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك له بهرژهوهنديى هاوبەشانی ئاو دەردەكات
كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان له ٤٥ هەزارەوە بۆ ٢٠ هەزار و لە قەزا و ناحیەكانيش بۆ ١٠ هەزار دینار كهم كرايهوه.
سێ پرۆژەی دانان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە له ههولێر جێبهجێ دهكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لە داهاتی ئاو، ڕەزامەندی نيشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست، بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی سێكتەری ئاوی خواردنەوە لە بوارەكانی دانان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سۆران جێبهجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمهى زياتر له سهت و ٣٠ مليۆن دينار، بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە شاری سۆران نيشان دا.
ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەردەوامن و پرۆسەكەش خێراتر دەكرێت
لە ١٠ی مانگی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی دیكە دەكرێت و پێویستە تا ئەو وادەیە سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو كرابن و بەرەوپێشچوونی زۆرتر ڕوو بدات.