Skip to the content

هەواڵەکان

گوژمەى پێويست بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ڕانیە خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زياتر له‌ 450 مليۆن دينار، بۆ پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی ڕانیە نیشان دا.

بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار پرۆژه‌ى دروستكردنى دوو پرد له‌ شارى هه‌ولێر جێبه‌جێ دەکرێت

ئەو دوو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ دەکرێن.

به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانى پرۆژەی سەوزکردنی ڕێگەی هەولێر - موسڵ ده‌كرێت

لە پرۆژەکەدا زیاتر لە ٧٠ هەزار دار و گوڵ و درەختی جۆراوجۆری تێدا دەچێندرێت، لەگەڵ ڕووبەرێکی فراوانی چیمەن و سەوزایی.

پردێکی گەورەی کۆنکرێتی بۆ پیادەڕۆیی لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر دروست دەکرێت

ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانییە لە شاری هەولێر، بە مەبەستی خزمەتکردنی زياترى شارەکە و هاووڵاتییان.

به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی پرۆژەى دووسایدی شەقامی گەزنە ده‌كرێت

شەقامی دووسایدی گەزنە لە كاتی تەواوبوونیدا شەقامی خێرای ١٢٠مەتریی هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێری کرد

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، تیشکی خستە سەر سیاسەت و ڕوانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە هەموو ڕوویەکەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كۆدەبێتەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و زیاتر لە ٣٠ شارەوانی كۆدەبێتەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێرى كرد

وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە لەو سێكتەرە گرنگە دەڕوانێت و جەخت لەسەر پەرەپێدان و باشتركردن و بووژاندنەوەی دەكاتەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كۆدەبێتەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كۆدەبێتەوە و دەڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خزمەتكردنی هاووڵاتییاندا باوەڕی تەواوی بەخۆی هەیە و سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و قەیران و سەختییەكانیش توانیویەتی بە بەهێزی بمێنێتەوە.